٤٨ وزيران • ٢٥٠م • ٣٥٪ مساحات خضراء

وردەکارییەکان

العنوان
اربيل
مساحة
٢٥٠ متر
وقت النشر
قبل ٢٠ أيام

٤٨ وزيران • ٢٥٠م • ٣٥٪ مساحات خضراء

زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران یەکێک لە جوانترین و دەگمەنترین زەوییەکان. ڕێگاکانی گەیشتن بە زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران بریتین لە دوو ڕێگا: یەکەم: لە شارۆچکەی بەحرکەوە. دووەم: لە شەقامی ١٢٠ مەتری، لە نێوان گوندی ئارام و ئەتکۆنز؛ لەوێوە ڕێگاکە درێژ دەبێتەوە تاوەکو گوندی ئیسپانی و پاشان ڕاستەوخۆ دەچێت بۆ زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران. ———————————————————————— زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران لە ڕووی پێشەوەی زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران، شەقامێکی ١٠٠ مەتری هەیە کە زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران و زەوییەکانی ٤٨ی پێشمەرگە لە یەکتر جیا دەکاتەوە، هەروەها ئەم شەقامە درێژ دەبێتەوە بۆ شارۆچکەی بەحرکە. لە لایەکی ترەوە، شەقامێکی تری ١٠٠ مەتری لە گوندی ئیسپانییەوە دەست پێ دەکات و ڕاستەوخۆ دەگاتە زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران. بەشی دواوەی زەوییەکانیش ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر شەقامی ١٨٠ مەتری. ———————————————————————— زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران بە شێوەیەکی گشتی، پڕۆژەی زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران ٣ هەزار پارچە زەوی پێکدێت. ڕووبەری هەر پارچە زەوییەک ٢٥٠ مەترە و ڕوکاری پێشەوەی (واجیهە) ١٢.٥ بە ٢٠ مەترە. نەخشەی شەقام و کۆڵانەکان: کۆڵان و شەقامەکانی ئەم ناوچەیە بە پێوەرە جیاوازەکان دروست کراون، لەوانە: (١٢ مەتری، ١٥ مەتری، ٢٠ مەتری، ٣٠ مەتری و ٦٠ مەتری). تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە: خاڵی جیاکەرەوەی زەوییەکانی ٤٨ی وەزیران لە ناوچەکانی تر، گرنگیدانی زۆرە بە ژینگە؛ ڕێژەی سەوزایی تیایدا دەگاتە ٣٥٪، ئەمە جیا لە پارکی گشتی. هەروەها چواردەوری (قوتابخانە، دایەنگە، بینای گشتی و مزگەوتەکان) بە قووڵایی ١٠ مەتر کراوە بە سەوزایی. خزمەتگوزارییەکان: لە بەشی پێشەوە و دواوەی پڕۆژەکە، چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری جێگیر کراون، وەک: • بینای گشتی و کتێبخانە. • بەنزینخانە و ناوەندی بازرگانی. • هەموو خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لەم ناوچەیەدا دابین کراون.

أراضي لە أربيل

ئیعلانە هاوشێوەکان

ڕێنمایی خێرا پێش کڕین

لە زانیارییەکان دڵنیاببەرەوە (نرخ، شوێن، دۆخ) و لەگەڵ ڕیکلامە هاوشێوەکاندا بەراوردی بکە بۆ زانینی نرخەکان.

بڕی پارەکە بە پێشەکی مەگوێزەرەوە، پەیوەندی بە ژمارەی ڕوونەوە بکە، و لە شوێنێکی پارێزراودا چاوپێکەوتن ڕێک بخە.

دابەزاندنی ئەپی ڕاقی